هێمن ئەحمەد
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی ئامادەكردن و دانانی نەخشەی وەبەرهێنانی لە كەركوك كرد، بەو ئامانجەی راستەوخۆ بڕیار لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بدرێت.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، ئەندازیار جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری خزمەتگوزارییەكان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی ئەو كێشە و گرفتانە كران كە پێویستیان بە چارەسەركردنی راستەوخۆ هەیە، بەتایبەت كە ئێستا وەرزی بارانبارینە، هەروەها چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە دانیشتووانی كەركوك گیرۆدەی بوون.
باسی لەوەشكرد: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، هەلی وەبەرهێنان و ژینگەی كار و ژێرخانی كەركوك و توانای ئابووریی شارەكە، تاوتوێكران.