كەركوك، كردنەوەی یەكەم خوێندنگەی خوێندنی نێودەوڵەتی

10:57 - 2024-11-13
کوردستان
213 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

 بەئامادەبوونی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، خوێندنگەی بێكەس، لە كەركوك كرایەوە، كە تایبەتە بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی و لەو چوارچێوەیەشدا 10 خوێندنگەی هاوشێوە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێنەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، رایگەیاند: بە هەوڵی پارێزگاری كەركوك، توانرا لە بودجەی پترۆدۆلاری شارەكە، خوێندنگەی بێكەس بە زمانی ئینگلیزی بكرێتەوە، كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی شاری كەركوكدا پارەی پترۆدۆلار بۆ خوێندنی منداڵانی شارەكە خەرج بكرێت، ئەو هەنگاوەش جێگەی شانازییە بۆ ئیدارەی نوێی كەركوك و پەروەردەش بەرەو ئاقارێكی باشتر و گەشەسەندووتر دەبات.
باسی لەوەشكرد كە لەلایەن كۆمپانیایەكی لوبنانییەوە چەندین خوێندنگەی هاوشێوە لە شارەكەدا دەكرێنەوە، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا مامۆستایانی ئەو ژمارە خوێندنگەیە خولی تایبەت بە وانەوتنەوە دەبینن.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان