دژی ئیرادەی كوردستانیبوونی پارێزگاكەیە..

پارتی، لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەردەوام دەبێت

10:58 - 2024-11-13
کوردستان
649 جار خوێندراوەتەوە

حەسەن شێخانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە سایتی رەسمیی پارتی راگەیاندووە: حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاین لە هەر سێ كوتلەی (پارتی و توركمان و سیادە)، بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان كردووە، تا ئەو كاتەی دادگای قەزای ئیداری، بڕیارێكی دروست لەسەر سكاڵاكەیان دەدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە «ئێمە لە دادگا سكاڵامان تۆماركردووە و پێمانوایە كۆبوونەوەكەی لە ئوتێل رەشید لە بەغدا ئەنجامدرا، یاسایی و دەستووریی نییە»، راشیگەیاندووە: «تا بڕیاری دادگا دەردەچێت، ئێمە لە بایكۆتكردن بەردەوام دەبین». ئەم هەڵوێستەی (پ.د.ک)یش، لەلایەن دانیشتووانی شارەکەوە، کە زۆربەیان لایەنگری (ی.ن.ک)ن، بە دژایەتیکردنی ئیرادەی کوردستانیبوونی پارێزگاکە دەزانن.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان