وێنەیەکی مێژوویی سلێمانی لە یادی 240 ساڵەیدا

12:23 - 2024-11-14
ئەدەب و هونەر
784 جار خوێندراوەتەوە

وێنەیەکی مێژوویی شاری سلێمانیی بە ئاڕاستەی مامەیارە، لەیادی 240 ساڵەی بنیاتنانی سلێمانیدا بڵاوکراوەتەوە، گەڕیدەی ئینگلیز (ولیەم هیود) ساڵی 1817 کە سەردانی سلێمانیی کردووە لە کاتی گەڕانەوەیدا گرتوویەتی. بە خەتی خۆیشی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی:
"sulaimany the capital of kurdistan"
واتە (سلێمانی پایتەختی کوردستان)
ئەم زانیارییانە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە د.زریان حاجی لە بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. سلێمانی شارێکی گەورەی باشووری کوردستانە و 14 تشرینی یەکەمی ساڵی 1784 ئیبراهیم پاشای بابان دایمەزراندووە، بەهۆی پێشەنگیی و پێشکەوتن و چالاکییەکانییەوە لە بوارەکانی رووناکبیریی و سیاسی و کۆمەڵایەتییدا، بووە بە پایتەختی رۆشنبیریی و لە ساڵی 2019 دا یونسکۆ شاری سلێمانیی وەکو شاری داهێنەری ئەدەبیی لەنێو شارە داهێنەرەکانی جیهاندا تۆمار کردووە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمدا لەگەل خاتوو بەناز کوێستانیی بەڕێوەبەری سەنتەرە رۆشنبیریی و تیپە هونەرییەکانی سلیمانیی بە ئەدەب و هونەریی راگەیاندا: «لە شاری سلێمانی 193 سەنتەری رۆشنبیریی و تیپی هونەریی و تیپی هونەری میللیی رێگەپێدراو هەن، کە بەردەوام چالاکیی ئەدەبیی و هونەریی پێشکەش دەکەن» لە کۆتایشدا دەمەوێت بڵێم سلێمانیی لە یادکردنەوەیدا پێویستی بە پێناسە و داتای وردی دامەزراوە رۆشنبیرییەکانی هەیە کە هیوادارم لە یادکردنەوەی ساڵی ئایندەدا وەک بڵاوکراوەیەک لەبەر دەستی میوانان و رۆژنامە نووسان و لە سێرچی گۆگل و کۆپایلت و جی پی تی و کتێبخانەی خوێندنگە و زانکۆکاندا هەبێت.

گوڵەباخ

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان