مەکتەبی سیاسی یەکێتی:هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر و جوانتركردنی سلێمانی پێشكەشی دەكەین

04:33 - 2024-11-14
کوردستان
123 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەکەمانە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی سلێمانی پێشكەشی دەكەین.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ساسیی یەکێتی...

بە شانازیەوە ئیمڕۆ یادی ۲٤۰ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی  دەكەینەوە كەلەمێژووی کورد وکوردستان و لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواریدا، شوێنێکی گەورەو پێشەنگ وجاویدانی هەیە،شاری سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەکەمانە

وێرای پیرۆزباییمان لەگشت خەڵكی شار ،بە ئەركی  لێنەبڕاوی خۆمانی دەزانین  لەبەرامبەر ئەو متمانە بەردەوامەی كە سلێمانی بە حزبەكەی خۆیان ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە و بە تایبەتی  لەخولی ئەمجارەی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دووپاتیان کردەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر و زیاتری جوانتركردنی  سلێمانی پێشكەشی دەكەین

هەمیشە سەوز و ئاوەدان بێت سلێمانی ، هەمیشە گەشاوە بێت سلێمانی شارە حەیاتەکە

مەكتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان