ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرانی گشتیی گەشتوگوزاری (هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) و بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ژماریەک بەرپرس و کەسایەتی، دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزار، بەسەر پەرشتی دەستەی گەشتوگوزار و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ، ڕێکخراوە کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری ناوەخۆیی و دەروە بەشدارن و بۆ ماوەی سێ رۆژ (١٤-١٦)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
چەند چالاکییەکی جیاواز لە میانی رۆژانی پێشانگا ئەنجام دەدرێت وەک پانێلی گەشتیاری بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان و چالاکی کلتووری، هەروەها چەندین گروپی Off-Road و کامپین و ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلی نمایشە جیاوازەکان لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە لە پێشانگاکە بەشدار دەبن.