بە تۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامە بەرپرسێکی سی ئای ئەی دادگایی دەکرێت

05:45 - 2024-11-15
جیهان
77 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەرپرسێکی 'سی ئای ئەی'یان بە تێوەگلان لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان، لەبارەی پلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی بۆردوومانەکانی ئێران تۆمەتبارکردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، "ئاسیف رەحمان" کە لە وڵاتانی دەرەوەی ئەمەریکا کاری بۆ 'سی ئای ئەی' کردووە، لە کەمبۆدیا لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵییەوە دەستگیرکراوە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەبەردەم دادگای فیدراڵی ئامادەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رەحمان مۆڵەتی ئەمنی زۆر نهێنی هەبووە و هەفتەی رابردوو لە ویلایەتی ڤێرجینیا، بە دوو تۆمەتی نەپاراستن و گواستنەوەی بە ئەنقەستی زانیاریی هەواڵگریی نیشتمانی، تۆمەتبار کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان