ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا ده‌كات

07:58 - 2024-11-15
جیهان
102 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ سیسته‌می "بێ شۆفێر" له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ خراپی بینین و ڕوداوه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان گیانله‌ده‌ستدانی پیاده‌یه‌كی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی ڕێگاوبانی نیشتمانی له‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووە‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ چوار رووداوی هاتوچۆی تۆماركردوه‌، له‌كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا چونه‌ته‌ ناوچه‌ كه‌م بینینه‌كان به‌هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی تیشكی خۆر و ته‌م و تۆز و خۆڵه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وادا بڵاوبونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی پیاده‌یه‌ك، ڕوداوێكی دیكه‌ش بوه‌ته‌ هۆی برینداربونی كه‌سێك.

بابەتە پەیوەندیدارەکان