روونترین وێنەی گەردوون لە مێژوودا بڵاوکرایەوە

10:30 - 2022-07-12
جیهان
699 جار خوێندراوەتەوە


ئەم وێنەیە یەکەم وێنەی تەلیسکۆپی جەیمس وێبە (James Webb)، ئەو تەلیسکۆپەیە کە 100 جار لە تەلیسکۆپی بەناوبانگی هابڵ (Hubble) بەهێزترە!

تەلیسکۆپی جەیمس وێب لە ساڵی 1996ەوە دەست کرا بە دروستکردنی و دوای 25 ساڵ، لە 25ی مانگی 12ی 2021، هەڵدرا بەرەو بۆشایی ئاسمان. دوای مانگێک لە هەڵدانی، جەیمس وێب گەیشتە خولگەکەی بە دەوری زەویدا کە 4 جار دوورترە لە دووری مانگ بۆ زەوی. ئێستاش دوای زیاد لە 6 مانگ لە هەڵدانی و چەندین تاقیکردنەوە، جەیمس وێب ئەم وێنەیەی گرت.

ئەمە هەموو تواناکەشی نییە. جەیمس وێب دەتوانێت 13.8 ملیار (بەڵێ! ملیار نەک ملیۆن!) ساڵ بەرەو رابردوو ببینێت ئەگەر روو بکاتە لێواری گەردوونی بینراو! ئەمە تەنها 380,000 ساڵ دوای دروستبوونی گەردوونە! هابڵ دەیتوانی کۆنترین گەلەئەستێرە ببینێت، بەڵام بەمە، جەیمس وێب دەتوانێت تەنانەت یەکەم ئەستێرەکانیش ببینێت.

بۆ ئێستا، با وردببینەوە لەم وێنەیە کە هێمایەکی ناوازەیە بۆ پێشکەوتنی مرۆڤ.

ئاکام مەریوان

بابەتە پەیوەندیدارەکان