ژمارە 46ی گۆڤاری كەركوك، كە كۆمەڵەی رووناكبیریی و كۆمەڵایەتی كەركوك بە زمانی عەرەبی دەریدەكات، كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
كەركوك گۆڤارێكی وەرزیی زانستیی رۆشنبیرییە، ژمارەی ئەمجارەی 150 لاپەڕەی قەبارە گەورەی لەخۆ گرتووە و لە دوو توێی بەرگێكی جوان و رازاوەدا بە وێنەیەكی قەڵای كەركوك چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەیەدا 13 بابەتی زانستیی و رۆشنبیریی لەخۆ گرتووە لەوانە: دیداری گوڵەخانە پڕۆژەی كۆمەڵەی رووناكبیری و كۆمەڵایەتی كەركوك، قەیرانی رۆژنامەوانیی ئازاد، پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا، شاڕەگی گەشتیاریی لە كەركوك، دەستەبژێر و كۆمەڵگە - عیراق بە نموونە و چەند بابەتێكی دیكە.
ئەم گۆڤارە بە ژمارەی سپاردنی (2040)ی ساڵی 2024 دەرچووە و ئێستا لە كتێبخانەكانی شاری كەركوك بەردەستە.
كوردەوان سەعید