ژمارەی 15 ی گۆڤاری زمانناسی وەرزی ( زمان و زار) بە كۆمەڵێك بابەتی زمانەوانی دەرچوو. لەم ژمارەیەدا 28 وتار و لێكۆڵینەوەی زمانناسی بە شێوەزاری كرمانجی و بە پیتی لاتین و دوو لە بابەتەكان بە شێوەزاری زازاییە و باس لە ئاریشەكانی زمانی كوردی لە باكووری كوردستان و ئەرمەنستان دەكات. گۆڤارەكە لەلایەن كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و بە سپۆنسەری دارایی د. تەها رەسوڵ دەردەچێت و سەرنووسەرەكەشی فەریدوون سامان -ە.
كوردۆنیا فەتاح