لە میدیای سورییەوە

12:11 - 2024-11-19
جیهان
33 جار خوێندراوەتەوە

گەیاندنی هاوكاریی بەردەوام بۆ ئاوارە سورییەكان


رۆژنامەی (تشرین) بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوە لە ئاوارە گەڕاوە سورییەكانی لوبنان دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدا ئەو گەڕاوانە داوای مانەوەیان لە كۆمەڵگەیەكی نێودەوڵەتی كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە كارەساتە دووبارەكانیان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەی جێگیر لە ناوچەكانیاندا.
هەروەها رۆژنامەكە ئاماژە بە ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی سوری دەدات لە لوبنان و گەڕانەوەیان لە رێگەی دەروازەی (ئەلعەریزە)ی سنوورییەوە بۆ وڵاتەكەیان و گرنگیپێدانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە و گەیاندنی هاوكاریی بەردەوام بۆ ئەو ئاوارانە. هەروەها رێكخراوە مرۆڤدۆستەكانیش داوای گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دەكەن بۆ وڵاتەكانیان دوای ئاوەدانكردنەوەی، چونكە ناوچەكانیان وێرانكراوە و بارودۆخیان ناخۆش و كارەساتبارە.

 


فیدان: روسیا رۆڵێكی بێلایەنانە دەگێڕێت


رۆژنامەی (الوطن) بڵاویكردەوە كە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە: روسیا رۆڵێكی بێلایەنانە دەگێڕێت لە دووبارە گەڕانەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی سوریا و توركیا.
لەگەڵ دووبارە گەڕانەوەی ئیدارەی توركیا بۆ قسەكردن لەسەر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سوریا، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ رۆڵی روسیا كردووە و وتوویەتی «روسیا لەو پرسەدا بێلایەنە»، ئەم بۆچوونەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵوێستی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە توركیا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناو خاكی سوریادا.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، فیدان لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاندووە: ئەگەر حكومەتی سوریا دەیەوێت هەنگاوی نوێ بگرێتەبەر تایبەت بە هەندێك پرسی یەكلاكەرەوە، ئەوا پێمانوانییە روسیا بڵێت: نا، بەڵام پێمانوانییە و وای نابینین روسیا پەستانێكی گەورە جێبەجێ بكات بۆ وەرگرتنی ئەو هەنگاوانە لەلایەن سوریاوە»، فیدان رایگەیاندووە: پێویستە سوریا هەنگاو بنێت بۆ بەردەوام گەیشتن بە چارەسەریی پرسەكانی سوریا، لەوانەش گەڕانەوەی ئاوارە سورییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

 

بەشار ئەسەد سێ یاسای نوێی دەركرد

 ئاژانسی (سانا) بڵاویكردەوە كە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا سێ یاسای نوێی دەركردووە كە رۆڵی دەبێت لە پێشكەوتنی هۆیەكانی كاركردن لە كەرتی گەشتیاریدا، یاسای یەكەم تایبەتە بە دامەزراوە گەشتیارییە بێ مۆڵەتەكان و دەبێت بارودۆخی خۆیان بە راپۆرت پیشان بدەن و مۆڵەتی گەشتیاریی بەدەستبهێنن لەو پلەیەدا كە بۆیان دیاریكراوە. هەروەها یاسای دووەمیش تایبەتە بە كرێكارانی ناوەندی قەزای (دومار) بۆ راهێنانی گەشتیاریی و ئوتێلەكان، قەرەبووی كارەكانیان وەردەگرن بەپێی بڕگەكانی مادەی 2ی فەرمانی یاسایی ژمارە 6ی ساڵی 2022. هاوكات یاسای سێیەمیش رێكخراوێكی نوێ بۆ رێبەری گەشتیاری دادەنێت و بەشدار دەبێت لە تیشكخستنەسەر جوانكردنی وێنەی سوریا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان