قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت

08:54 - 2024-11-21
کوردستان
108 جار خوێندراوەتەوە

بەپێچەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عیراقەوە، قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی راهێنان بە کارمەند و بژمێرەکان، بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوادەکەوێت.

لە دوێنێوە قۆناغی دووەمی سەرژمێری کە پشتڕاستکردنەوەى داتا سەرەکییەکانی دانیشتووانە بەردەوامە، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری کە بە قۆناغی پرسیارکردنی ورد و تۆمارکردنی زانیارییە تایبەتەکان ناسراوە، بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

شوان جەبار، سەرپەرشتیارى پرۆسەی سەرژمێری لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند"بڕیاروایە قۆناغی سێیەم لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابکەوێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى خولی راهێنان بۆ بژمێرەکان دەکرێتەوە و دواى تەواوبوونی راهێنانەکان، قۆناغی سێیەم دەستپێدەکات".

دواخستنی دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە لە سبەیەوە لە پارێزگاکانی عیراق دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان