میدیایى رەسمی ئێران، رەتیدەکاتەوە وێستگەى ئەتۆمى فۆردۆ زیانى گەورەى بەر کەوتبێت و دەڵێن، تەنانەت خەڵکى ناوچەکە دەنگى تەقینەوەى گەورەیان نەبیستووە.
محەمەد مەنان رەئیسی، نوێنەرى قوم لە پەرلەمانى ئێران، بە ئاژانسى فارسى راگەیاندووە، بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست دەتوانم ئەوە بڵێم، کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ زیانێکی زۆری پێنەگەیشتووە و زۆرینەى ئەوەی زیانی پێگەیشتووە تەنیا لەسەر زەوی بووە، کە دەتوانرێت چاکبکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەى ئێران دەڵێت، ئێمە ئەم دەستدرێژییەی ئەمریکا بە مانای چوونە ناوەوەی راستەوخۆی ئەمریکا بۆ ناو شەڕ دەزانین و ئێستا ئەوە ئێرانە، کە دیاریدەکات کە چۆن و بە چ شێوەیەک وەڵامی ئەم گەمژەییە ئاشکرایەی ئەمریکا بداتەوە.