جەلیل زەنگەنە لە کەرکوکەوە دوو بەشی تری "گەردەلول" ئاشکرا دەکات

07:11 - 2024-11-22
کوردستان
605 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێریی گشی دانیشتواندا، هونەرمەند جەلیل زەنگەنە گەڕایەوە شارەکەی خۆی، کەرکوک و لە سەردانێکیدا بۆ پارکی شەهید هاوکار عەبدوڵڵا، لە لایەن رووناکبیران مامۆستایان و کەسایەتییە ناسراوەکانەوە پێشوازیکرا و دەستخۆشیان لێکرد بۆ کارە هونەرییەکانی، بەتایبەتی شاکاری "گەردەلول" و بەشە جیاجیاکانی.
لەو بارەیەوە، جەلیل زەنگەنە بە کەناڵی مەسرای وت،خۆشحاڵە بە سەردانی کەرکوک و مانەوەی لە نێو خۆشەویستان و هاوڕێکانیدا و ئاشکرای کرد کە بەنیازی بەرهەمهێنانی هەردوو بەشی چوارەم و پێنجەمی زنجیرەکەیە.
زەنگەنە وتیشی، بیرۆکەی زنجیرەی "گەردەلول" دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 و بۆ تۆمارکردنی مێژوو و پاڵەوانێتییەکانی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێکخستنەکانی لە سەردەمی رژێمی پێشوودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان