تۆپی دەستی یانەكانی عیراق

سلێمانی لەپلەی 11 یەمیندایە

11:37 - 2024-11-24
وەرزش
68 جار خوێندراوەتەوە

خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق بەردەوامە و پێی ناوەتە چوارەم هەفتەی یارییەكانییەوە.
تیپی یانەی سلێمانی، یەكێكە لە یانە بەشدارەكانی ئەم خولە، هەمیشە تیپی باش و بەهێزی لەم خولەدا هەبووە و خاوەنی مێژوویەكی پڕ سەروەریییە لەم یارییەدا.
خولەكە ماوەیەكە دەستیپێكردووە، تا ئێستا سێ هەفتە لەیارییەكانی كراون، تیپی یانەی سلێمانی هەر سێ یارییەكەی سەرەتای خۆی لەم خولەدا بە ركابەرەكانی دۆڕاندووە، رۆژی یەكشەممە 24/11 یاریی هەفتەی چوارەمی دەكات، لەم هەفتە نوێیەدا میوانداریی لە تیپی یانەی حەشدی شەعبی دەكات كە یەكێكە لە تیپە بەهێزە بەشدارەكانی ئەم خولە.
یارییەكانی هەفتەی چوارەم، ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە، 24 و 25/11 بەمشێوەیە دەكرێن كە تیایدا یانەی نەوتی بەسرە چاوەڕوان دەبێت:
یەكشەممە 24/11
*ناسریە × بەلەدییەی بەسرە - لە هۆڵی ناسریە.
*ئەلقاسم × كەرخ - لە هۆڵی سەلام لە نەجەف.
*سلێمانی × حەشدی شەعبی - لە هۆڵی د.لەتیف لە سلێمانی.
*كوفە × موسەییەب - لە هۆڵی كوفە.
دووشەممە 25/11
*فتووە × دیالە - لە هۆڵی فتووە.
*زیقار × شورتە - لە هۆڵی حەیدەر بورهان لە زیقار.
*كەربەلا × جەیش - لە هۆڵی جەماهیر لە كەربەلا.
سەبارەت بە ریزبەندیی تیپەكانیش، پاش تێپەڕ بوونی سێ هەفتە بەسەر بەڕێوەچوونی یارییەكاندا، تیپی 5 یانە هەر سێ یارییەكانی خۆیان بردۆتەوەو خاوەنی 9 خاڵن ئەوانیش:
-1 كەرخ – 9 خاڵ.
-2حەشد – 9 خاڵ.
-3 جەیش – 9 خاڵ.
-4 شورتە – 9 خاڵ.
-5 بەسرە – 9 خاڵ.
كەربەلاو دیالەش خاوەنی 6 خاڵن و شەشەم و حەوتەمی ریزبەندیین، پێنج یانەش لەبەرئەوەی لەو سێ یارییەی كردوویانە، هیچ بردنەوەیەكیان تۆمار نەكردووە، خاڵیان نییە و 10 یەمین تا 15 – یەمینی ریزبەندین كە یەك لە دوای یەك ئەم یانانەن: (سلێمانی، ناسریە، كوفە، بەلەدییەی بەسرە ، فتووە).

بابەتە پەیوەندیدارەکان