د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی ئەو نەخۆشانەی چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە 406 کەسن
د. یاد نەقشبەندی وتیشی"لەو ژمارەیە نزیکەی 40%ی خەڵکی سلێمانی بوون و نزیکەی 60%ی نەخۆشانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عیراق بووە، واتە سەنتەری چاندنی مۆخ لە سلێمانی توانیویەتی خزمەتی هاوڵاتییانی سەرجەم هەرێمی کوردستان و عیراقیش بکات.