ل: ئابووری
عیراق كێشەی ترافیك لە بەغدا چارەسەر دەكات
نەبیل ئەلسەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند: تا كۆتایی ئەم ساڵ پێنج پڕۆژە تەواو دەكرێت، بۆ چارەسەری كێشەی ترافیك لە بەغدای پایتەخت.
ئاماژەی بەوەش كرد، دوو پرۆژەیان گشتگیر و كاملن، كە یەكەمیان دەكەوێتە یەكتربڕی (77- قدس)وە و ئەوی دیكە دەكەوێتە یەكتربڕی سەربازگەی رەشید، بەڵام سێ پرۆژەكەی دیكە تەواوكەرن، وەك بەشێك لە پری دۆرە و پردی براتا و هەندێك ناوچەی دیكە.
ئەلمەسرا
گەردەلولی بێرت چەندین كۆمپانیا بێ كارەبا دەكات
رۆژی شەممە بەهۆی گەردەلولی (بێرت)ەوە هەزاران ماڵ و چەندین كۆمپانیا لە ئێرلەندا بێ كارەبا بوون و ژمارەیەكیش لە هێڵی شەمەندۆفێرەكان وەستان، بەشێكی زۆر لەو كۆمپانیایانە بەهۆی بێكارەباییەوە كارەكانیان راگیرا و رووداوەكە زیانی ئابووریی زۆری بە دواوە بوو.
نووسینگەی چاودێریی كەش و هەوای بەریتانیا ئاستی مەترسییەكانی گەردەلولەكەی بەرزكردنەوە بۆ پرتەقاڵی و راشیگەیاند: باوبۆران و بەفر و كڕێوە زۆربەی ناوچەكانی بەریتانیا دەگرێتەوە.
سكای نیوز
ئایلۆن ماسك بەهۆی ترەمپەوە دەوڵەمەندتر دەبێت
لە دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، سەروەت و سامانی ئایلۆن ماسك، خاوەنی كۆمپانیای تێسلا بە رادەیەك زیادیكردووە، كە ئاستێكی مێژوویی تۆمار كردووە و گەیشتۆتە 347.8 ملیار دۆلار.
زۆربوونی سامانی ئایلۆن ماسك زیاتر پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی بەهای كۆمپانیای تێسلا، كە لە دوای هەڵبژاردنەكەی ئەمریكاوە بەردەوام لە زیادبووندایە، هەروەها پلانەكەی ئەم دواییەشی كە بڕی 50 ملیار دۆلاری تەرخانكرد بۆ پەرەپێدانی زیرەكیی دەستكرد، رۆڵی كاریگەری هەبوو لە هەڵكشانی سامانەكەیدا.
ئەلبیلاد