راپۆرتی: ئهیاز ههركی
رۆنا عەگید
بە ئامانجی ئاشناکردنی منداڵانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بە بابەت و چیرۆکی جۆراوجۆر، هەفتانە گۆڤاری (رۆنا)ی تایبەت بە منداڵان لە شاری قامیشلۆ دەردەچێت.
رۆنا عەگید، كچه رۆژنامەنووس و چالاکوانی دیاری بواری منداڵانە له رۆژئاوای کوردستان، سهرپهرشتیی گۆڤارهکە دهكات و ئامانج لێی پەروەردەکردنی منداڵانە به زمان و نووسین بە شێوازی كوردیی لاتینی و ئاشناكردنیان بە مێژووی
ناودارانی کورد.
لە دوای (گڕوگاڵ)ەکەی کۆمارەوە
لهوبارهیهوه رۆنا عهگید له شاری قامیشلۆ به كوردستانی نوێ -ی راگهیاند: گۆڤارهكه هەفتانەیه و لە 21ی نیسانی 2023وە یەکەم ژمارەی لێ دەرچووه.
وتیشی: بۆ یەکەمینجار گۆڤاری گڕوگاڵی منداڵانی كورد هەبووە کە له ساڵی 1946دا لە كۆماری كوردستان له مهاباد چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هاوكات بەڕێوەبەرەکەی «قادر مودەڕیس» بووه و تەنها سێ ژمارەی ئەو گۆڤارە بڵاوکراوەتەوە و بەردەوام نەبووه.
روونیشیکردەوە کە ئەم گۆڤارهی کە ئێستا ئەو سەرپەرشتیی دەکات، بە زمانی کوردی ـ لاتینیی بڵاودهكرێتەوە و تائێستا شەش ژمارەی لێ دەرچووە و 16 لاپەڕەیه کە ههفتانه به چهندین بابەتی جۆراوجۆر دهكهوێته بهردهستی خوێنەران و منداڵانی رۆژئاوای كوردستان.
زانیاریی لەسەر مێژووی کورد و ناودارانی کوردستان
وتیشی: گۆڤارەکە چەندین بابەت و راپۆرت و زانیاریی جیاواز لهخۆدهگرێت و چێژێكی تایبهت به خوێنەران دەبەخشێت. بەتایبەتی لەسەر ناودارانی کورد و مێژووی شارەکانی کوردستان و چەندین زانیاریی و چالاکیی دیكه بڵاودەکاتەوە، بهمهستی پێشخستنی نووسین و خوێندنی كوردی ـ لاتینی لەنێو منداڵانی رۆژئاوای کوردستاندا بەگشتی.
رۆنا عەگید روونیشیکردەوە کە پاڵپشتیی سەرەکییە بۆ گهشهپێدان و پێدانی زانیاری بە منداڵان و جگە لەوەش تیمی گۆڤارەکە لە قامیشلۆ و ناوچەکانی دیكهی رۆژئاوای کوردستان بەگشتی چالاکن بە جۆش و خرۆشەوە کاردەکەن لەپێناوی فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵاندا.
رۆنا بۆخۆی خاوەنی کتێبخانەیەكیشه لە قامیشلۆ و جگەلەوەش چالاکوانێکی دیاری رۆژئاوای كوردستانه چ لە راگهیاندن و چ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا چهندین دیدار و چاوپێكهوتنی تایبهتی ههیه.
هاوكات رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی کتێبخانەکەی دەکەن بۆ کڕین و خوێندنەوەی کتێبەکانی.