لە نێوان رۆژانی 6 تا 9/11/2024، لە یاریگای هەولێر، سێیەم قۆناغ یان گردبوونەوەی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عیراق بەڕێوە چوو.
زیاتر لە 400 كوڕ و كچە یاریزان كە نوێنەرایەتی 60 یانەی عیراقیان دەكرد، بەشدارییان كرد، پاڵەوانێتییەكە بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان (كوڕان و كچان) بوو، ئەنجامی كۆتایی ریزبەندیی یانە بەشدارەكان لەسەرجەم ئاستەكاندا بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوو:
پێشكەوتووان - كوڕان
1-جەیش (277:5 خاڵ).
2- شورتە (255 خاڵ).
3- حەشدی شەعبی (157 خاڵ).
پێشكەوتووان – كچان
1- پێشمەرگەی سلێمانی (237 خاڵ).
2- فەتات نەینەوا (233 خاڵ).
3- سیاحە (42 خاڵ).
لاوان – كوڕان
1- حللە (253 خاڵ).
2- بەلەدییەی موسڵ (159:5).
3- بەسرە (121 خاڵ).
لاوان – كچان
1-نەوتی باكوور (178 خاڵ).
2- چیای سلێمانی (131 خاڵ).
3- فەتات نەینەوا (94 خاڵ).
تازەپێكەیشتووان-كوڕان
1- حللە (207 خاڵ).
2- مەسافی باكوور (204 خاڵ).
3- ئەكاد (50 خاڵ).
تازەپێگەیشتووان – كچان
1- گازی باكوور (206 خاڵ).
2- سەلام (180 خاڵ).
3- خانەقین (75 خاڵ).