چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئاسیا

دوو نوێنەرەكەی عیراق و دوو ئاستی خراپ

11:26 - 2024-11-27
وەرزش
240 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو یانەی شورتە و قووە جەوی عیراقی نوێنەرایەتی عیراق دەكەن لە دوو خولی گرنی یانەكانی ئاسیادا، شورتە لە خولی بژاردەی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئاسیا و قووە جەوی لە چامپیۆنس لیگی ئاسیا – 2 دا كە هەردوو خولەكە دیارترین و بەهێزترین خولەكانی یانەكانی ئاسیان و باشترین بە هێزترین یانەكانی وڵاتانی ئاسیا تیایاندا بەشداریی دەكەن.

شورتە
تیپی یانەی شورتەی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەكانی عیراق، لە خولی بژاردەی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئاسیادا بەشدارە، 4 یاریی كردووە، تامی بردنەوەی نەكردووە، دوو یەكسان و دوو دۆڕاندنی هەیە، لە یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ نەسری سعودی و 0-0 لەگەڵ باختاكوری ئۆزبەكستانی یەكسان بووە، بەڵام دوو دۆڕاندنەكەی سەخت بوون، 5-0 و 5-1 بە هەردوو یانەی هیلال و ئەهلی سعودی بووە، ئێستا 2 خاڵی هەیە و لەكۆی 12 یانەی بەشداریی گروپەكەی، لەپلەی 11 –ی پێش كۆتاییدایە.

قووەجەوی
تیپی یانەی قووە جەوی كە هەمیشە لە یانە ركابەرەكان بووە بۆ بردنەوەی نازناو یان گرتنی باشترین پلەكان لە ریزبەندیی خولی یانەكانی عیراقدا، ئەمیش لە چامپیۆنس لیگی 2 –ی ئاسیادا بەشدارە، لە گروپی دووەمدا یاریی دەكات، چوار یاریی كردووە، دوو بردنەوە و دوو دۆڕاندنی هەیە، 2-1 لە ئاڵتن ئەسیری ئۆزبەكستانی و بە هەمان ئەنجام لە یانەی تەعاونی سعودی بردۆتەوە، دوو یارییش بە خالدییەی بەحرەین -ی دۆڕاوە و 6 خاڵی هەیەو سێیەمی گروپەكەیەتی كە چوار یانە لەخۆ دەگرێت.
ئەم دوو یانەیەی عیراق، نوێنەرایەتییەكی باشی عیراق لەو دوو خولەدا ناكەن، بەتایبەتی یانەی شورتە، چونكە تاڕادەیەك قووە جەوەی لە بارودۆخێكی باشتردایە و هیوای بەوە هەیە بگاتە قۆناغی داهاتووی یارییەكان، چونكە 3 خاڵ لەدوای خالدییەو تەعاونەوەیە كە یەكەم و دووەمن و 9 خاڵیان هەیە و قووەجەوی سێیەمەو 6 خاڵی هەیە، بەڵام شورتە لە بارودۆخێكی زۆر نالەباردایە، یانە بەشدارەكانی گروپەكەی 12 یانەن، سەرجەمیان لە یانە بەهێزەكانی ئاسیا -ن، بەتایبەتیش نەسر و ئەهلی و هیلالی  سعودی و سەدی قەتەری كە یەك لەدوای یەك، یەكەم تا چوارەمی گروپەكەن، بەڵام ئەگەری سەركەوتنی شورتە بۆ قۆناغی داهاتووی لە ئارادایە چونكە لەم گروپەوە كە گروپی دووەمی یانە بەشدارەكانە، یەكەم تا هەشتەم دەگەنە قۆناغی داهاتوو یارییەكان.

یارییەكانی داهاتوویان
ئەمڕۆ چوار شەممە یانەی قووە جەوەی یاریی پێنجەمی خۆی لە گروپەكەیدا لەگەڵ یانەی ئاڵتین ئەسیری توركمانستان دەكات، یاریی چون كەلە توركمانستان كرابوو، شورتە 2-1 یارییەكەی بردۆتەوە، بۆیە بردنەوەی قووە جەوی ئەگەرێكی بەهێزە و رەنگە بۆ پلەی باشتر لەگروپەكەیدا سەربكەوێت.
دەبێت دوێنێ سێشەممە 26/11 یانەی شورتەش یارییەكی تری خۆی لە چامپیۆنس لیگی نوخبەدا بەرامبەر یانەی وەسڵی ئیماراتی كردبێت، شورتە 11 یەمین و وەسڵ پێنجەمی گروپەكەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان