میدالێكی برۆنزی هێنایەوە بۆ زانكۆی سلێمانی

11:31 - 2024-11-27
وەرزش
75 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا بەهار عوسمان مامۆستای كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشە لە زانكۆی سلێمانی، یەكێكیشە لە یاریزانە باش و لێهاتووەكانی تۆپی دەستی سلێمانی و كوردستان و ئێستا یاریی بۆ تیپی خانمانی یانەی گازی باكوور دەكات.
بەم دواییە مامۆستا بەهار، لەگەڵ تیپی یانەی گازی باكووری شاری كەركوك بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەكی دۆستانی خانماندا كرد كە لە كوێت رێكخرا، بۆ یاریی دیاریكردنی سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییە، تیپی خانمانی یانەی گازی باكوور توانیان 18-10 لە تیپی خانمانی یانەی بەحرەین -ی بەحرەینی ببنەوە و سێیەم بوون، لەم یارییەدا مامۆستا بەهار رۆڵێكی كاریگەری بینی و بە میدالی برۆنزەوە گەڕایەوە زانكۆی سلێمانی. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان