بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری عەونی مستەفا ئاغا ئاکرەیی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هۆشیار دیار عەونی ئاغامان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان