بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی داد، کۆبوونەوەی تیمی نیشتمانیی تایبەتی بەسەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری بەڕێوەچوو‎.

04:14 - 2024-11-28
کوردستان
116 جار خوێندراوەتەوە


نیوەڕۆی ئەمرۆ لە دیوانی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان، خاتوو شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی (تیمی نیشتمانیی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی پتەوکردنی سەروەری یاسا)ی کرد، کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراق دیاریکراوە وابریارە لە رۆژی دووشەمە بەرواری ٢ی ١٢ لە بەغدا لە وەزارەتی دادی عیراق بەڕێوەبچێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تیمێکەوە بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم کە هاوکات سەرۆکی تیمی هەرێمی کوردستانە و نوێنەرانی هەریەك لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی (ناوخۆ، پلاندانان، پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و  و وەزارەتی خوێنندی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی دەستپاکی و رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاساو دیموکراسی ) کە ئەندامن تێیدا، ئامادە دەبن.
لە دانیشتنەکەدا بریکاری وەزارەتی داد لە وتەیەکدا دووپاتیکردەوە، دانانی هەر پڕۆژە و ستراتیژێک دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندییە بالاکانی هەرێمی کوردستانی عیراقدا بێت و دەبێت تیمەکە لە بەغدا ئاستێکی بەرزی کاری هاوبەش و یەک قسەیی و یەک ئیرادەیی نیشان بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان