ئەمڕۆ هەینی لیو جیون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و لە لایەن باڵیۆز د.محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە پێشوازیکرا.
دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفا، کونسوڵی گشتی چین لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە دروستکردنی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلی کورد و کۆماری چینی میللی.
لە بەرامبەردا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال و مەکتەبی سکرتاریەت سوپاسی وەفاداری کۆماری چینی میللی و کونسوڵی چین-یان کرد و دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لاکردەوە.