چواردەوری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کەوتووەتە ژێردەستی یەکینەکانی پارستنی گەل کە پێکهاتەی سەرەکی ناوهێزەکانی سووریای دیموکراتە، هێزی یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەکە بڵاوەیپێکراوە.
سەرچاوەیەکی یەپەگە لە حەلەبەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکانى تل حاسڵ، تل عەران، دێرحافر، ناوچەى پیشەسازی و نوبل زەهرا کەوتوونەتە ژێر دەستى هێزەکانیان.
سەرچاوەکە گوتیشى، دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى حەلەب کەوتووەتە ژێر دەستى هێزەکانمان، هاوکات روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیاند، هێزى یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى حەلەب بڵاوەیپێکراوە.
بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەندامانى یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەکە دەبینرێن.