سەرۆک بافڵ لەگەڵ نوێنەرانی یەکێک لە سەنتەرە بەناوبانگەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا کۆبۆوە

10:25 - 2024-11-30
کوردستان
241 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) کە یەکێکە لە سەنتەرە بەناوبانگەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لەنێویاندا ئەلیزابێس براون، بەڕێوەبەری هاوکاری نێودەوڵەتی و بەرپرسی رۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ریچارد پرۆبست، جێگری سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، سەرۆک بافڵ تیشکی خستەسەر سەرکەوتنی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و گرنگی بەردەوامی پاڵپشتی ئەڵمانیا بۆ کوردستان.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە مەترسی و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و روونکردنەوەی پێویستی لەوبارەیەوە دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان