بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناوی گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو و دەربازكردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی تێیكەوتووە.
سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و وتی، هاووڵاتییان شایستەی ژیانێكی ئارام و سەقامگیرن. ئامانجی ئێمەش دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێز و خزمەتگوزارە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بكەین.