یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال پەیڕەو دەکات

07:26 - 2022-07-15
عیراق
1045 جار خوێندراوەتەوە

‏‎ 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێكەوتووە.

‏‎لە دیدارەکەدا عەمار حەکیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و وتی، یەكێتی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال پەیڕەو دەكات. ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە عیراق پێویستی پێیەتی و وڵات بەرەو دۆخێكی سیاسیی تەندروست دەبات.

‏‎لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە تەوافوق و سازانی نیشتمانی كردەوە و وتی، یەكێتی پێداگرە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كە خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموولایەك بكات بەبێ جیاوازی و مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بپارێزێت.

 

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان