سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی کۆبۆوە

10:10 - 2022-07-15
عیراق
1106 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی 
نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.

‎لەدیدارێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق روونكردەوە و وتی، دۆخی سیاسیی عیراق پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە. ئەركی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانە كار بۆ دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز بكەن كە زامنی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی بكات و داهاتوویەكی گەشتر بونیاد بنێت، هەوڵەكانی ئێمەش لەو پێناوەدایە.

‎لەبەرامبەردا نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و چاكسازی هەبێت و كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكات.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان