لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووە، لەلای هەمووان كەلەئێستادا بوونی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەكی نایاسایی خەریكە دەبێتە دیاردەیەك لەسەر شەقامەكان كە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەكات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە رووی ئەمنی و یاسایی و تاوانكارییەوە كاریگەری خراپ و لێكەوتەی مەترسیداری هەیە، لەوبارەیەوە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە:-
1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە ئۆتۆمبێلێكی نایاسایی، بۆ خاوەنەكانیان هەیە كە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بازگەكان دەستكراوە دەبن و رێگە نادەن چیتر لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەك هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە ئۆتۆمبێلێك كە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ رێگەپێدان و نووسراوێك لە هەر لایەنێك جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەركراوە كاریان پێ ناكرێت.