حسێن عەزیز
عەباس محەمەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆردی هوشیاریی بە هاوکاریی مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیان لە چوارچێوەی کاروچالاکییە رۆشبیرییەکانیدا، سەرلەبەیانی دوێنێ کۆڕێکی بۆ رێکەوت ئیسماعیل لە بارەگای مەڵبەند بەناونیشانی (پۆپۆلیزم و دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ەوە رێکخست و هەر لە کۆڕەکەدا کتێبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەهەندەکانی جەنگی جیهانی دژ به تیرۆر بڵاوکردەوە.
وتیشی: ئێوارەی هەمان رۆژ، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی و هونەر لە کەلار، ئێوارە کۆڕێک بۆ رووناکبیر (فەرید ئەسەسەرد) لە ژێرناونیشانی (جەنگی غەززە و پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست) بەڕێوەچوو.
لە هەردوو کۆڕەکەدا سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کادران و هەڤاڵانی یەکێتی لە سنووری مەڵبەند و کۆمیتەکانی گەرمیان ئامادەبوون و راوسەرنجی خۆیان خستەڕوو.