هێمن ئەحمەد
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا، زۆرێك لە گەڕەكەكانی كەركوك پرۆژەی خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتبوو، بەڵام دوای پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك و دوای دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێ، زۆربەی گەڕەكەكان پرۆژەی خزمەتگوزارییان پێگەیشت و رۆژانە بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانمان كردوون و پرۆژەی جۆراوجۆرمان پێگەیاندوون، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی كە پێشتر بەڵێنماندابوو حكومەتێكی خزمەتگوزار بین، جگە لەوەش رۆژانە سەردانی گەڕەكەكان دەكەین بۆ گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باسی لەوەشكرد كە زۆربەی ئەو گەڕەكانەی بەسەرمانكردوونەتەوە، ئەوانەن كە لەپێشوودا پرۆژەیان بۆ نەبراوە، بەدڵنیاییشەوە لە داهاتوودا پرۆژەكانمان جیاوازدەبن و كەركوك جیاوازیی زۆری دەبێت لەگەڵ پێشتردا، ئەوەش بە هەوڵی هەموولایەك دەبێت.