هێمن ئەحمەد
لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كێشەی دانیشتووانی یەكێك لە گەڕەكەكانی كەركوك چارەسەر كرا، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت: دوای داواكارییەكی پارێزگار، وەزارەتی كارەبا ژمارەیەكی زۆر محاویلەی كارەبای رەوانەی شارەكەمان كرد.
د. ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی لیژنە خزمەتگوزارییەكان، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی داواكاریی دانیشتووانی گەڕەكی سۆنەگۆلیم پێگەیشت، كە چەند رۆژێكە بێكارەبان، دەستبەجێ بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبام لە كێشەكە ئاگاداركردەوە، ئەوانیش تیمەكانیان ناردە گەڕەكەكە و بڕیارە لەم دوو رۆژەدا عامود و محاویلەی كارەبایان بۆ دابنێن.
ئاماژەی بەوەشكرد لە هەر شوێنێك كێشە و گرفت هەبێت ئێمە سەردانی دەكەین، داواش لە دانیشتوانی كەركوك دەكەین هەر گرفتێكیان هەبوو سەردانمان بكەن، یان پەیوەندیمان پێوە بكەن، بۆ ئەوەی بەزوویی سەردانیان بكەین و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەین.