مێروولەی خۆکوژ

10:44 - 2022-07-17
ژینگە
644 جار خوێندراوەتەوە

جۆرێکی مێروولە لە دارستانەکانی باشووری ئاسیا و مالیزیا و برۆنای هەیە ناوی Colobopsis Saundersi ە، لە بەشی کۆتایی کلکەکەیدا مادەیەکی کیمیاوی زەرد هەیە وەک کەتیرە وایە، کە دەیڕژێنێتە سەر هەر روبەرێک مادەکان بەیەکەوە دەنوسێنێت، ئەوە لەکاتێکدا بەرامبەر بە نەیارانی فڕێی دەدات بۆ ئەوەی دوژمن پێوەی بێت و بیبەستێتەوە تا بەئارەزوی خۆی بکەوێتە گیانی، جگە لەوەش ئەو مادەیە ژەهرێکی کوشندەیە و بەر هەر جەستەیەک بکەوێت لەناوی دەبات.
دوژمنی باوک کوشتەشی مێروولەیەکی ترە بەناوی لابیۆتێرمس کە قەبارەکەی سێ ئەوەندەی جۆری یەکەمە، ئەوەیان هەمیشە هێرش بەرە و دەیەوێت پەلاماری بدات، بەڵام کاتێک لێی نزیک دەبێتەوە یەکەم جار بڕێک لە مادەکە دەڕژێنێت تا دوژمن پێوە ببێت ئینجا سکی خۆی پڕ هەوا دەکاو تا هێزی تێدایە فشار دەخاتە سەر کلکی و مادە کیمیاویەکەی پێدا دەکاو خۆشی لەگەڵیدا دەتەقێنێتەوە، کە تەقیەوە کیمیاوییەکە لە سەر و قاچ و کلک و سکیەوە دەپڕژێنتە سەر دوژمن  و لەناوی دەبات، ئەو شەڕە خۆکوژیەشی لەپێناو خاک و ماڵ و داگیرکاریی جۆرە گەورەکەیە و نایەوێت زەلیلی دەستی بێت.
ئەوە جێی سەرنجی توێژەران و زانایانە ئەوەیە ئەو مێرولانەی کە خۆیان دەتەقێننەوە و شەڕەکە دەکەن بەساڵاچوانن ئەوانەن کەوا هەست دەکەن زۆریان لەژیاندا نەماوە و بێ بەرهەم بوون، خۆیان دەکوژن لەپێناو ژیانی نەوەی داهاتوویان، ئێستا توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەو مادە کیمیاویە دەکرێت و دەیانەوێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی لەشی مرۆڤ بەکاری بهێنن، کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو مادەیە بخرێتە خزمەتی مرۆڤەوە.

سەرچاوە:
Naturhistorisches museeum

بابەتە پەیوەندیدارەکان