لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی رابردووەوە هیچ بڕە داهاتێکی ناوخۆی بۆ بەغداد نەناردووە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، عیراق داوای یاسای هەیە بۆ داواكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم، بەڵام حكومەتی هەرێم لە مانگی شەشەوە هیچ بڕە داهاتێكی ناوخۆی رادەستی بەغداد نەكردووە. وتیشی، ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە ناردنی داهاتی ناوخۆ، ئەوا عیراقیش موچەی مانگەكانی ١٠ و ١١ و ١٢ دەنێرێت.
ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆكی لە بانكی (ئار تی) داناوە كە بانێكی ئەهلییە و ئێستا ئەو بانكە پارەی نەختینەی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی پارەكە رەوانەی بەغداد بكرێت.