ژمارە(101)ی گۆڤاری رۆڤار بە كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە شاعیری كۆچكردوو محەمەد عومەر عوسمان ژەنەڕاڵی پاییز لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەت لەلایەن، مامۆستا شێركۆ بێكەس، مامۆستا لەتیف هەڵمەت، بەختیار عەلی، مەریوان وریا قانع، ئازاد بەرزنجی، كەژاڵ ئەحمەد، رەئوف بێگەرد، هیوا قادر، تەیب جەبار، بەرزان هەستیار و چەند نووسەر و شاعیری دیكە سەبارەت بە شیعر و جیهانبینی ژەنەڕاڵی پاییز خراوەتەڕوو.
رۆڤار بڵاوكراویەكی رۆشنبیرییە هەر ژمارەی تایبەتە بە داهێنەرێكی كورد، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم سێ مانگ جارێك دەریدەكات.
جەواد حەیدەری