ئەسیر غورێری: ئاسایشی خۆراک لە عیراق پارێزراوە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە

08:45 - 2024-12-13
عیراق
100 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عیراق دەڵێ هەموو جۆرە ماددە خۆراکییەکان لەکۆگاکاندا هەیە و بەشی شەش مانگ خۆراکی پێویستمان لەبەردەستدایە و هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی خۆراک لە عیراقدا نییە.

ئەسیر غورێری، وەزیری بازرگانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، گرنگی پاراستنی ئاسایشی خۆراك هیچ لە پارستنی ئاسایش و ئارامی خاكی عیراق كەمتر نییە و لەئێستاشدا توانیویانە بگەنە قۆناغێكی ستراتیژی لە هەبوونی هەموو جۆرەكانی ماددە خۆراكییەكان لە كۆگاكاندا بەتایبەتیش بەرهەمی گەنم كە سەرچاوەیەكی سەرەكی خۆراكە، بۆیە ئاسایشی خۆراك لە عیراق بە تەواوی پارێزراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە ئەگەر هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و كتوپڕیش رووبدات.

وتیشی، لە دوو تا سێ‌ ساڵی رابردوودا هەموو هەوڵێكیان بۆئەوە ئەوەبوو ماددە خۆراكییە كۆگاكراوەكان ئەوەندە بێت بەشی سێ‌ مانگ بكات بۆ روودانی حاڵەتێكی نەخوازراو، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە ئاستێك كە خۆراكی كۆگاكراو بەشی زیاتر لە شەش مانگ دەكات.

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان