گەرمیان، كتێبی نیشتمانی گوڵەگەنمەكان بڵاوکرایەوە

12:42 - 2024-12-16
کوردستان
200 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەریی گەرمیان لە كەلار، رێوڕەسمێکی بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی (نیشتمانی گوڵەگەنمەكان) لە نووسینی سەلام عەلی، رێکخست.
لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە نووسەران و رۆشنیرانی گەرمیان ئامادەیبوون، مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا خوێندنەوەی بۆ کتێبەکە کرد و لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە دوا.
كتێبەكە لە شەش بەرگ پێكهاتووە، چاوپێكەوتنە لەگەڵ بەشێك لەو كەسانەی لە تاوانی ئەنفال رزگاریان بووە، لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكان و پارتیزان و ئەو كەسانەی تر کە پەیوەندیدارن بەو رووداو و كارەساتانەی لە سەردەمی بەعسدا بەسەر گەلی كورددا هاتوون بەتایبەتی ئەنفال.
لە کۆتایشدا کتێبەکە بە دیاریی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان