بیتكۆین، كە دیارترین دراوی بەكۆدكراو، یان ئەلیكترۆنییە، نرخەكەی 106 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و هۆكارەكەشی قسەكانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكایە، كە وتبووی بە نیازە یەدەگێكی ستراتیجی لە بیتكۆین پێك دەهێنێت.
لە مامەڵەی كڕین و فرۆشی رۆژی دووشەممەدا، نرخی بیتكۆین گەیشتە 106 هەزار و 533 دۆلار ئەمەش یەكەم جارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە و بڕیاریشە لە داهاتوویەكی نزیكدا نرخەكەی بگاتە 110 هەزار دۆلار.
CNN