ده‌نگی خێزانه‌كه‌ی مێسی هه‌را ده‌نێته‌وه‌

12:26 - 2024-12-17
وەرزش
90 جار خوێندراوەتەوە

ئیمان كاوه‌


ئەنتۆنێللا رۆکۆزۆ -ی هاوسەری لیۆنێل مێسی، لەم دواییانەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، بە دەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێش بینه‌رانی سەرسام کرد. هاوسەرەکەی مێسی هەمیشە خۆی دەپارێزێت و خۆی لە لێدوانی میدیایی بەدوور گرتووه‌، هەروەها مێسی و ئەنتۆنێللا ملیۆنان فۆڵۆوەریان لە سۆشیال میدیا، لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بۆیە كۆمپانیای ئەدیداس کە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە ساڵانێکی زۆرە هاوکاری لەگەڵ دەکات، پێشنیازی بۆ کردوون یەکەم هەڵمەتی ریکلامیان پێکەوە هه‌بێت.
دواتر ئەنتۆنێللا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا سێ شتی گرنگی لە ژیانیدا ئاشکرا کرد و وتی: دایک بوون بۆ من هەموو شتێکە، ساتە گرنگەکانی ژیانیان لەگەڵدا بەسەر دەبەم، من راهێنان دەکەم و هەوڵدەدەم چالاک بم و دواتر ده‌خوێنمه‌وه‌. 
ئەو لێدوانانه‌ پاڵپشتی زۆرێک لە پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام دەکات، چونکە تێیدا دەردەکەوێت کە یاوەریی منداڵەکانی دەکات بۆ مەشقەکانیان، ئەمە جگە لە چالاکییەکانی دیکە کە له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌یه‌تی‌، جگە لەوانەش وێنەکانی ئەو هەڵمەتەی کە کۆمپانیای ئەدیداس بە هاوکاریی ئەو دوو هاوسەرە ئەنجامی داوە، وردە وردە ئاشکرا دەبن.
لە ئەرجەنتینیش بە خێرایی فرۆشگاکان دەستیان کردووه‌ بە نمایشکردنی ئەو وێنانەی مێسی و ئەنتۆنێللا، چونکە ئەم وێنانە بە خێرایی لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوبوونەتەوە. لەمیانی كۆمێنته‌كانیان لەسەر ڤیدیۆکەی ئه‌نتۆنێلا، ئامادەبووان سەرسامیی خۆیان بۆ کەسایەتیی هاوسەرەکەی مێسی و بیستنی دەنگی بۆ یەکەمجار دەربڕیووه‌، بەوپێیەی پێشتر هیچ دەنگێکی گفتوگۆی ئەو لەگەڵ مێسی نە بیستراوە.
مێسی ساڵی 2017 بە رەسمیی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ئەنتۆنێللا پێکەوەناوە، بەڵام پەیوەندیی سۆزداریی نێوانیان ساڵانێکی زۆر پێش ئەو هاوسەرگیرییە بووە، هەر لە منداڵییەوە یەکتریان ناسیوه‌ و تەنها ساڵێک له‌ لیۆ منداڵترە. ئەو دووانە لە شاری رۆزاریۆ گەورەبوون، کاتێک مێسی چوو بۆ ئیسپانیا، تا یاری بۆ بارسیلۆنا بکات، جیابوونەوە، بەڵام ئەوە زۆری نەخایاند، دواتر یەکیانگرتەوە و لە کاتی دەستگیرانداریدا 3 كوڕیان به‌ ناوه‌كانی ماتیۆ و تیاگۆ و سیرۆ بووە. مێسی پێشتر سەبارەت بە پەیوەندییە سۆزدارییەکەی لەگەڵ ئەنتۆنێللا وتبووی:  ئەو چەندین سیفەتی باشی هەیە، زۆر ژیرانه‌ مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانی ژیانی رۆژانەدا دەکات و  باری دەروونیی هه‌میشه‌ باشه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ گرنگه.‌

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان