محەمەد عەبدولڕەحمان
رێکخراوی تەژنە لە قەزای شارەزوور، بە بەشداریی زیاتر لە 20 شەترەنجزانی ئەو قەزایە، خولێکی شەترەنجی رێکخست.
محەمەد کەریم بەڕێوبەری رێکخراوی تەژنە بە ستادیۆم–ی راگەیاند: رێکخراوەکەمان بە هاوکاریی گروپی شەترەنجی شارەزوور، پاڵەوانێتییەکی شەترەنجی بە سیستمی سویسری رێکخست.
هەروەها وتی: ئامانجمان لەکردنەوەی ئەم خولە لە سنووری شارەزوور، ئەوەیە یاریی شەترەنج سستی پێوە دیارە، بۆیە ئێمە ئەم جۆرە خولانە دەکەینەوە، خولەکەش ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بووە و خەڵاتی سەرکەوتووانیشمان کرد.