یارییەكانی خولی جامی كیشوەرەكان بۆ یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان، دوا هەنگاوی دەنێت و سبەی چوار شەممە یاریی كۆتایی بۆ بردنەوەی جامی كیشوەرەكان دەكرێت.
لەم خولەدا، یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان بەشداریی دەكەن، سەرەتا یارییە بەراییەكان كران، بەمشێوەیە:
دەوری یەكەم
*عەین - ئیمارات 6 × 2 ئۆكلان سیتی – نیوزیلەندا.
دەوری دووەم
*ئەهلی - میسر 3 × 0 عەین.
*بۆتافۆگۆ – بەرازیل 0 × 3 باچۆكا-مەكسیك.
بەمشێوەیە ئەهلی و باچۆكا سەركەوتن بۆ یاری دیارییكردنی براوەی جامی چاڵنجەر، لەم یارییەدا باچۆكا توانیی بە پەناڵتی 6-5 لە یانەی ئەهلی بباتەوە و جامەكە بەرز بكاتەوە، لە هەمان كاتدا بۆ یاریی دیارییكردنی براوەی جامی كیشوەرەكانیش سەركەوت و لەم یارییەشدا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید -ی پاڵەوانی یانەكانی ئەوروپا دەبێتەوە
یاریی كۆتایی جامی كیشوەرەكان
*ریاڵ مەدرید × باچۆكا.
رۆژی یاریی
*چوار شەممە 18/12/2024.
یاریگا
*لۆسێل-قەتەر.
*سەعات - 8 ی شەو.