كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

09:54 - 2022-07-19
جیهان
583 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی دوورخستنەوەی یەكێكی تر لەو پێنج كاندیدەی خۆیان بۆ سەرۆكایەتیكردنی پارتی پارێزگارانی وڵاتەكەیان كاندیدكردووە، خولێكی دیكەی دەنگدان بۆ ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا لە لیستی پارێزگاران، بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لە كۆی هەر پێنج كاندیدەكە، تەنها دوو كاندید بمێننەوە، كە دواجار  یەكێكیان دەبێتە سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ‌و پاشان شوێنی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی وڵاتەكەیان دەگرێتەوە. 
سەرجەم ئەندامانی پارتی پارێزگاران كە ژمارەیان 160 هەزار ئەندامە، بەشدار دەبن لە دیاریكردنی سەرۆكی پارتەكەیان ‌و لە رێی پۆستەوە یەكێكیان هەڵدەبژێرن.  بەپێی راپرسییەكانیش، ریشی سوناك زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ‌و پاشان وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.  

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

#بەریتانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان