نووسینی: مەمدوح رزق
ئا: نەرمین عوسمان محەمەد
ئۆسکار وایەڵد: «چێژوەرگرتن تاکە ئامانجە کە پێویستە مرۆڤ لە پێناویدا بژی، چونکە هیچ شتێک بەوێنەی خۆشبەختیی پیر نابێت» ئەم وتەیەی لە کتێبی «هەڵوەشاندنەوەی لایەنگیریی هەڵسەنگێنراو»دا هاتووە
چۆن دەکرێت وتەی نووسەرێک وتەیەکی دیکــەی هەڵــــوەشــێنێتەوە؟ ئەم پرسیارە و کاریگەرییەکانی بوونی گرنگە لەکاتی خوێندنەوەی کتێبی»ئۆسکار وایەڵد وەها دوا»دا بۆنموونە با لەسەر ئەم وتەزایە بوەستین، «کتێبی ئەخلاقیی و کتێبی نائەخلاقیی بوونیان نییە، بەڵکو هەندێک کتێب هەن بەشێوەیەکی باش نووسراون و هەندێک کتێب هەن بەشێوەیەکی خراپ نووسراون و هیچی تر.
ئۆسکار وایەڵد ئەخلاق بە پێوەرێکی دوور دادەنێت بۆ نزیک کردنەوەی کتێب و وبڕیاردان بە سەریدا، بەڵام لەبەرامبەردا لایەنگیریی و پشتگیرییەکی توندی پێوەری باشیی و خراپیی دەکات وەکو بوونێکی دیکە کە خۆی بەکاوەخۆییەکی بێ تەکلیف دادەنێت، هەر وەکو ئەوەی عادەتە، وەکو دەسەڵاتێکی هەڵسەنگێنەری رەها، ئۆسکار وایەڵد لەرێگای ئەم وتەیەوە وابیرناکاتەوە، باش وخراپ نوێنەرایەتی دەکەن، تەنها لە چرکەساتێکی کاتیدا بەبێ ئەوەی گشتاندنێکی بەدیهی بێت و مەسەلەکە جیاواز دەبێت لەلای خوێنەرێکی دیکە و دواجار خودی بیرۆکەی باشیی وخراپیی خۆی پێوەرێکی گۆڕدراوی وەهمییە کە لە سەلماندنی ناڕاستەقینەیی خۆی لەگەڵ هەموو جیاوازیی و گۆڕانێکدا ناوەستێت. ئەم نووسەرە لێرەدا بیری دەستەواژەی «ئەوەی کە مەرگ نییە» وتارێکی پێشووترم لەسەر کتێبێکی دیکەی ئەو بەناونیشانی «باڵندە لەدوای باڵندە» بەبیر دەهێنێتەوە کە چۆن دەستەواژەکانی وەکو «غیابی سازان» یاخود «لەدەستدانی گونجاندن» یان «نەبوونی شیاویی» بەکار ناهێنێت بۆ نموونە لەکاتی قسەکردنی لەسەر نووسین، بەڵام بەبێ دوودڵیی پێوەرەکانی «باشیی وخراپیی»، «جوانیی و ناشرینیی»، «راستیی و هەڵە» بەکاردەهێنیت و ئەمەش ئاماژەیە بە ملکەچ کردنی بیرۆکەکانی بە شێوەیەکی رەها بۆ «دەسەڵاتی هەڵسەنگاندن»، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دادگایی نەکردن و لێ نەپرسینەوەی. وتەیەکی دیکەی هەیە لە کتێبەکەیدا کە سەربە هەمان رێڕەوی هەڵسەنگاندنە، تێیدا دەڵێت:) هیچ کەسێک ناتوانێت رۆمانێک کە لەسێ بەرگ پێکهاتبێت بنووسێت، مەسەلەکە پێویستی بە فەرامۆش کردنی تەواوی ژیان و ئەدەب پێکەوە و لەهەمان کاتدا هەیە).
ئەم نووسەرە بەپێی چ بنەمایەک «باشیی و خراپیی» بە «زانین و نەزانین» دەگۆڕێت؟ بێگومان ئەو، یادگە و ئەزموون و شارەزاییەکانی بەپێی لۆجیک گریمانە دەکرێت، کۆکراوەیەکی کۆتایی و جێگیر نەنوێنێت لە هیچ چرکەیەکدا ئاستی ئەو متمانە و پلەی ئاسوودەییەی کە دەیبەخشێت هەرچەندێک بێت، ئەو خودەی گۆڕاوە بۆ «دەسەڵاتیکی رەها» زمانی سوکایەتیی گونجاو بەکاردەهینێت، دەکرێت بۆ هەموو کەسێک بێت. ژیان و ئەدەب وەک چۆن دیارییان دەکات پێکەوە ئەو مەرجە پێویستە دەنوێنن بۆ پاراستنی نووسەری رۆمانێک لەوەی کە پێی بگووترێت «هەر کەسێکە»، بۆچی؟ چونکە ئەوەی ئۆسکار وایەڵد پرسیاری لەبارەوە دەکات «زانینی راستەقینەیە» بێجگە لەوەی «نەزانینی تەواو» نەبێت هیچی دیکە نییە و بەمشێوەیە خود، لووت بەرزییە بێهودەکەی نمایش دەکات، کاتێک خۆی وەکو پێوەرێکی گەردوونیی دەستنیشان دەکات، بەڵام لە «ئۆسکار وایڵد وەها دوا»دا، دەتوانین وتەزایەکی دیکە یان زیاتر لە وتەزایەک بدۆزینەوە، کە خۆی لە خۆیدا وتەزاکەی پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە و دەڵێت: «بە خۆڕادەست کردن نەبێت، رزگار بوون لە فریودان نییە»، ئەگەر نووسین فریودان بێت هیچ یاسایەک هەیە بۆ خۆبەدەستەوەدانی؟ ئایا پرەنسیپێک هەیە خۆڕادەست کردن بەو فریودانە بە نایاب وەسف بکات و دواتر بیسەلمێنێت نووسەر خاوەنی «زانیاریی»یە سەبارەت بە «ژیان و ئەدەب»؟ ئایا هەر هەوڵێک بۆ تەرخان کردنی هەر یەکێک لەو یاسا و پرنسیپانە بە تەنها بریتی نابێت لە گاڵتەوگەپێکی تاکە کەسیی کە سیفەتی بە یاسابوونی رەها بە خۆی ببەخشێت و بەردەوام بێت لە فەرز کردنی گشتیی بوونی خۆی بە زۆر و بەرگریی لێکردنی و بەرەنگاریی کردنی هەر شتێک جیاواز بێت لێی؟ ئایا فریودان کەوا بێت خاوەنی سروشتێکی نادیار و فێڵباز و قەدەغەکار نابێت، بەرەنگاریی و گاڵتەجاڕیی بە بەجۆر کردن و لە قاڵبدان بکات؟ ئەگەرچی چەند جۆرێکی رێکەوتنی بە کۆمەڵیش هەبێت لەسەر خستنە ژێر نموونەیەکی دیاریکراوەوە یان نموونەیەکی جێگیرەوە؟
بەمجۆرە وتەیەکی ئەم نووسەرە وتەیەکی دیکەی هەڵدەوەشێنێتەوە، مەسەلەکە تەنها پێویستی بەشڵەژاندنی دیدی قسەکەرەکەوە هەیە لە پێناو وتنی ئەوەی لێی بێ دەنگ بووە. یەکێکی دیکە لە وتەکانی ئەوەیە، دەڵێت: «چێژوەرگرتن تاکە ئامانجە پێویستە مرۆڤ لە پێناویدا بژی، چونکە هیچ شتێک بەوێنەی خۆشبەختیی پیر نابێت» ئەم وتەیەی لە کتێبی «هەڵوەشاندنەوەی لایــەنگیـــریی هەڵســەنگێنراو»دا هـــاتووە، ئەگەر نووسین تاکە چێژ بێت نووسەرێک لە پێناویدا بژی، ئەوا پێویستە ئەم چێژە پابەند بێت بە کۆمەڵێک مەرجی هەڵبژێردراوەوە تا چێژێکی باش بێت و نەبێتە چێژێکی خراپ؟ کام مەرجانە و بۆچی پابەند بوون پێیانەوە پێویستە؟ ئایا نووسین بابەتێکی تایبەتیی نییە؟ چ مەرجێک بە پەیوەستیی بەو تایبەتمەندییەوە دەمێنێتەوە؟ ئایا سەپاندنی مەرجەکان ئەو چێژە ناشێوێنێت؟ ئایا هەمیشە مەرجەکان ناگۆڕێن – تەنانەت بۆ خودی نووسەرەکە خۆیشی - بە جۆرێک کە خەبات کردن لە پێناو چەسپاندنی لیستێکی توند و هەمیشەیی بۆی، نایکاتە کارێکی دڵتەنگانە و جێگای گاڵتەجاڕیی بێت؟ ئایا ملکەچ کردنی چێژ بۆ یەكێک لە زانستەکان بۆ خۆلادان لە وەسف کردن بە نەزانین نایگۆڕێت بۆ پەیڕەوێکی بەستراو؟ ئایا هەموو مەعریفەیەک هەوڵی داگیرکردنی پرەنسیپی «چێژ « بدات جۆرێک لە پاڵەوانبوونی «نەزانانە» پیادە ناکات؟ مەسەلەکە لە گفتوگۆیەکی نهێنی دەچێت لەلای ئۆسکار وایڵد، دەتوانرێت لە چوارچێوەی نیگەرانیی بە نووسین بە شێوەیەکی گشتی لێی تێبگەین هەر وەکو بەڵایەکی فریودەر لەنێوان ئارەزوویەکی دیار لە «راستییەکی پارێزراو»دا لە لایەکەوە لەنێوان کەمکردنەوەیەکی پەنهاندا کە نیشانەکانی لە چەند جێگایەکی دیکەدا دەردەکەوێت بۆ هەموو شتیک کە پێی دەگوترێت راستیی، لەلایەکی دیکەوە ئەوەی بیرۆکە و هەستەکانت ئاشکرا بکەیت هەر وەکو ئەوەی راست بێت داگیرکەر و سنووردانەرە، ئەم گشتگیرییەی دەچیتە ناوی یاخود وتەزاکانتی تێدا حەشار دەدەیت، بەجۆرێک بەشێکی قوڵ لە راونانی هەموو شتێک کە راست بێت بە شێوەیەکی داگیرکاری لە دەرەوەی خوددا» ئەو گەمەیەی ئۆسکار وایڵد لەهەمان کتێبدا ئاماژەی پێدەدات و دەڵێت: «ژیان لەوە گرنگترە زۆر بە جدیی وەریبگرین» هێندەی ئەم وتەزایە سەرکەوتنێکی نهێنیی چاوەڕوانکراوە بۆ فریودان و چێژ، هێندەی ئەوەش سروش بەخشە بۆ چەند وتەزایەکی دژ بەخۆی بە جۆرێک لە وریاییەوە بەرامبەر بە «پێوانە» یان «پێوەر» نەهێڵێت بەپێی توانا هیچ دەسەڵاتێک ئەو خۆشبەختییەی تێکبدات کە گرنگە بۆ ژیانی. مەبەستمانە هیچ دەسەڵاتێک پێناسەی رەهای «رەوشت و هاورێیەتی و خۆشەویستی و کۆمەڵگاکان و چینەکان و خاوەندارێتی راستەقینەی بیر وباوەڕەکان ، وەڵامە بڕەرەکان، پوختە روونکەرەوەکانی بوون، گۆڕینی یاساکان بە یاسای دیکە، نمایندەکردن لە کەسایەتی ئەو فەیلەسوفەی دانایی دەبەخشێتەوە تاوەکو ئەوانی دیکە سوودی لێ وەربگرن لە ژیاندا، نەکات.
ئۆسکار وایەڵد بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک وتەزا کە یەکدی هەڵبوەشێننەوە، بە کراوەیی وتەکان دەهێڵێتەوە بۆ گفتوگۆکردن، دووبارەکردنەوەی داتاشین و بونیادنان لەلایەن هەوارکردن و گۆڕینە بێکۆتاکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و پاشان جێگیربوون لە پێکهاتەکەی دادەماڵرێت و بۆ هەمیشە وتەکە نائامادە و دواخراو دەبێت بە درێژایی کاتەکە. ئایا جیاوازیی هەیە لەنێوان ئەوەی وتەکە لەسەر زاری خودی ئۆسکار وایەڵد راستەوخۆ وترا بێت، یاخود یەکێک لە کەسایەتییەکانی نێو کارە ئەدەبییەکانی بیڵێن؟ لەوانەیە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پەردە لەسەر ئەو کورتکردنەوەیە هەڵبماڵێت کە وتەکانی ئۆسکار وایەڵد بەرامبەر یەکتریی دەیکەن. نووسەر لە چرکەساتێکی قایل بوون یاخود باوەڕپێکردنی وتەکانی کەسایەتییەکەیدا تێدەپەڕێت، ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت، چونکە لەو کاتەدا نووسەر خودی خۆی نابێت، بەڵکو خودی کەسێتییەکەی دەبێت، کەسایەتیی ئەدەبیی یەکێکە لەو کەسایەتییە بێ سنوورانەی لەنێو ناخی نووسەرەکەدا دەژی، بەهەموو لێکچوون و جیاوازییەکانەوەی خووەکانیان هەیەتی، ئەم جیاوازییەی نێوان کەسایەتییەکان ئەوەیە کە لەپشت ئەو لادانەوەیە، هەموو کەسایەتییەک بەرامبەر وتەکانی کەسایەتییەکەی دیکە دەیکات، ئەمەش وا دەکات هەموو کەسایەتییەک قسە نەکات بەڵکو یاریی بە وتەکان بکات وەکو گوێڕایەڵییەک بۆ فریودان و چێژوەرگرتن لە رۆڵبینین و شڵەژاندن.
ئایا دەکرێت یارییکردن بە وتەکان لە کارەکانی ئەم نووسەرەدا بدۆزرێتەوە؟ بۆ نموونە لە چیرۆکی «ئەبولهەول بەبێ نهێنی»دا یەک رستە زۆر دووبارە دەکاتەوە وەکو ئەوەی وتەی پێشینان بێت، بەڵام ئەم رستەیە لە چیرۆکەکەدا کورتکردنەوەی راستییەک یان زانستێک نییە، بەڵکو شۆخییەکە خاوەنی واتایەکی پێچەوانەیە کە پێچەوانەی پێشبینی کراوە. بەکارهێنانی ئۆســـکار وایڵـــد بەمشـــێوە بەرەنگـــارییە پێچەوانەی ئەوەیە کە دەتوانین پێی بڵێین مێژووی باوی هێما و مێژوویەکی ئەدەبیی جیاواز دەخوڵقێنێت، پشت بە بەکارهێنانی ئۆسکار وایڵد دەبەستێت، تایبەت بەم هێمایە چونکە هەر وەکو چۆن خاتوو (کلیانس برۆنس) لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 1975”» ئاماژەی پێداوە، وشەکانی هەر کارێکی ئەدەبیی بە بەردەوامیی ئاماژە بەو مرۆڤە دەدات هەڵیبژاردووە.
لێرەدا هەست بە گرنگیی هاوتاکردن لە نێوان ئۆسکار وایڵد و گێڕەرەوەکەدا دەکەم، دەمەوێت سیفەتی نووسەر بەکاربهێنم بۆ گێڕەرەوەکە، کە بەشێوەیەکی راشکاوانە دەرنەکەوتووە ئەگەرچی چیرۆکەکە بە تەواوەتی خاڵییە لە ئەگەرەکانی رەتکردنەوەی ئەم سیفەتە، گێڕەرەوەکە لە سەرەتای ئاخاوتنەکەیاندا بە هاوڕێکەی دەڵێت: «ئەو ژنەی مەبەستمانە ئەوەیە کە خۆشەویستی دەکات، نەک ئەوەی تێ دەگات».
سەرچاوە: اخبار الأدب ژمارە 1953