هێلیکۆپتەرێکی فریاگوزاریی لەشاری موغڵای تورکیا، خۆی کێشا بە نەحۆشحانەیەکدا و کەوتە خوارەوە، پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە چوارکەس گیانیان لەدەستداوە.
ئیدریس ئاکبێک، پارێزگاری موغڵا بە کەناڵەکانی راگەیاندنی تورکیای راگەیاند، لە رووداوەکەدا دوو فرۆکەوان و پزیشکێک و کارمەندێک کە لە هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگارى موغڵا گوتیشی، هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی دەستپێکی فڕیندا خۆی بە نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەکەدا کێشاوە و هیچ کەسێک لەناو نەخۆشخانەکەدا زیانی بەرنەکەوتووە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەوتەى جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
بەهۆی تەمومژەوە ئاستی بینین لە ناوچەکە کەمبووەتەوە و گومان دەکرێت بەهۆى ئەوەوە هێلیکۆپتەرەکە خۆی بە نەخۆشخانەکەدا کێشابێت.