مه‌شهه‌دانی: له‌ زوترین كاتدا خشته‌ی بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌کەین

07:08 - 2024-12-22
عیراق
30 جار خوێندراوەتەوە

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی رایگەیاند په‌رله‌مان به‌ زوترینكاتدا خشته‌ی بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كات

مه‌شهه‌دانی رایگەیاندووە کە كاره‌كان به‌ پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكان دانراون ئه‌نجام ده‌درێن  و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت خشته‌ی بودجه‌ خێراتر په‌سه‌ند بكات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان بكات

بابەتە پەیوەندیدارەکان