گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عیراقەوە بەردەوامە

09:37 - 2022-07-20
عیراق
729 جار خوێندراوەتەوە
#دیمەنێك لە بەغدا

گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقەوە بەردەوامە و لەوبارەیەوە تەئكید لە «سازانی نیشتمانی و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێز بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەكان»، دەكرێتەوە. 
بڕیاریشە سبەینێ پێنجشەممە جارێكی دیكە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببنەوە، بەپێی لێدوانەكانیش «لە كۆبوونەوەی رۆژی 18/7/2022ی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا، بڕیاردراوە لە كۆبوونەوەكەی پێنجشەممەدا، رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، دیاری بكرێت».
لەوبارەیەوە، دکتۆر بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێویستە حكومەتێكی بنكەفراوان لەسەر بنەمای سازانی نیشتمانی و خزمەتگوزاریی پێكبهێنرێت.

#عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان