لە یادت ناكەین

12:03 - 2024-12-24
وەرزش
98 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا، ناوەندی وەرزشیی شاری سلێمانی، دوا ماڵئاواییان لە كەسایەتیی و وەرزشكاری دێرین، بەهرۆز حەمە ساڵح فەقێ رەشیدی قەشانی كرد كە بە نەخۆشیی كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو، كەسایەتییەكی ناسراوی شاری سلێمانی و كوردستان بوو،  ماوەی چوار ساڵیش پارێزگاری سلێمانی بووە و یەكێك بووە لە ئەندازیارە ناسراوەكانی سلێمانی، لە ناوەندی وەرزشیشدا كەسایەتییەك و وەرزشكارێكی دیاربووە و بە تایبەتیش لە یاریی باسكەدا خزمەتی زۆری كردووە و هەمیشەش لە كایەی وەرزش دانەبڕاوە و لە خزمەتی وەرزش بەردەوام بووە.
خوالێخۆشبوو ساڵی 1953 لە سلێمانی لەدایكبووە، زۆر بەداخەوە ماوەیەكی زۆربوو نەخۆشی بەرۆكی گرتبوو، تا دواجار رۆژی هەینی رابردوو 20/12 كۆچی دوایی كرد و لە گردی سەیوان بەخاك سپێردرا، لێرەدا وەك ستادیۆم، سەرخۆشی لە كەس و كار و خزمانی دەكەین و هیوادراین یەزدانی مەزن بەهەشتی بەرینی شادی بكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان