محەمەد عەبدولڕەحمان
بە بەشداری 35 وڵات، لە تورکیا، پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کاراتیی تۆڕنامێنت بەڕێوە چوو.
4200 یاریزانی 35 وڵات، بەشدارییان کرد، فێرگەی جەبار کاراتێی سەر بە یانەی هەڵەبجە بە 14 یاریزان، بەشدارییان لەم پاڵەوانیتییەدا کرد .
جەبار مستەفا ڕاهێنەری فێرگەکە، بە ستادیۆمی ڕاگەیاند: فێرگەکەمان لەقەزای سەید سادقە، بەڵام سەر بە یانەی هەڵەبجەین، ئێمەش بەشداریی پاڵەوانێتیەکەمان کرد.
هەروها وتی؛ پاڵەوانێتییەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بوو، یاریزانانی 35 وڵات بەشدارییان کرد، ئێمەش بەتیمێکی 14 یاریزانی بەشدار بووین .
سەبارەت بە ئەنجامەکانیشیان وتی: ئێمە توانیمان سێ میدال ببەیەنەوە، ئەم دەستکەوتەش بۆ سەید سادق و یانەی هەڵەبجە لە ناو 35 وڵاتی جیهاندا، زۆر گرنگە، دوو یاریزانمان پلەی دووەم و دوو میدالی زیو و خۆیشم پلەی یەکەم و میدالی زێڕم بەدەست هێنا و لە ریزبەندیی گشتیدا لە نێو 35 وڵاتدا، پلەی 7 -ەممان بەدەست هێناوە.
لە کۆتاییشدا ووتی: بۆ ئەم پاڵەوانێتییە من و یاریزانەکانیش لەسەر گیرفانی خۆمان بەشداریمان کردبوو، هیوادارم زیاتر ئاوڕ لە فێرگەکەمان بدرێتەوە بۆئەوەی وەرزش لە قەزاکە بەرەو پێش بچێت.